کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ورمێ

مانگرتنی کرێکارانی شیرکەتی خارادژ له‌ شاری نەغەدە2

بەندکراوێکی کوردی ئیلامی مانی لە خواردن گرت

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی مانگی پووشپەڕ، هاووڵاتییه‌كی خەڵکی ئیلام، بە ناوی “هادی ڕۆستەمی” کە لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ ڕاگیراوە، مانی لە خواردن گرتووە و لێوەکانی خۆی دوریوەتەوە.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو هۆكاری دوورینەوەی لیوەکانی خۆی و مانگرتن لە خواردنی بۆ ناڕوون بوونی چارەنووسی لەو زیندانە گەڕاندووه‌تەوە. شایانی باسه‌، ناوبراو ساڵی ڕابردوو لە لایەن دەرزگای قه‌زایی ڕژیم بە تۆمەتی “دزی چەکدارانە” دەستبەسەر کرابوو.