کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی ورمێ

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی ورمێ

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بەندکراوێکی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتیی بە نادیاربوونی چارەنووسی، مانی لە خواردن گرتووه‌.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەر “عادڵ موکەڕەم” بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە ١٠ مانگ ڕاگیرانی لە زیندان بە بێ ئەوەی چارەنووسی یەکلایی بکرێتەوە، لێوەکانی خۆی دوورییەتەوە و مانی لە خواردن گرتووە. “عادڵ موکەڕەم “تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ورمێ، کۆتایی مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە سنووری شاری خۆی لە لایەن حکوومەتی تورکییه‌وە دیپۆرتی ئێران کراوەتەوە و بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری خۆی لەژێر لێپرسینەوە بووە و دواتر بۆ زیندانی ناوه‌ندی خۆی و  دواجار بۆ زیندانی ورمێ گوازراوەتەوە.