کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ سه‌لاسی باوه‌جانی

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ سه‌لاسی باوه‌جانی300

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ سه‌لاسی باوه‌جانی300

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بەندکراوێکی سیاسیی خەڵکی سەلاسی باوەجانی کە بۆ ماوەی پێنج ساڵە لە زیندانی ناوەندیی کرماشاندا ڕاگیراوە، مانی لە خواردن گرتووە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی “ئیسماعیل مۆریدی”، ماوەی ٧ ڕۆژە كه‌ لە ناو زیندانی دێزڵئاوای کرماشان مانی لە خواردن گرتووە و باری تەندروستی ناله‌بار ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ و ئەمەش نیگرانی زۆری بنەماڵەکەی لێکەوتووەتەوە. ئیسماعیل مۆریدی لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خاکەلێوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ڕێگری ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم لە ئازادی مەرجدار و یان پێدانی مرەخەسی بە ناوبراو، لە زیندانی دێزڵئاوای کرماشان مانی لەخواردن گرتووە. شایانی باسه‌، ئەو هاووڵاتیە ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٤ لەلایەن هێزه‌كانی ڕژیم له‌ کرماشان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی چوارەمی دادگای کرماشان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ “یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی دژبه‌ ڕژیم” حوکمی ١٠ سال بەندکرانی بەسەردا سەپا.