کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی ورمێ

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێكی

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێكی

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بەندکراوێکی سیاسی کە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ پاش ٢٦ ڕۆژ مانگرتن، مانگرتنی ویشکی خۆی ڕاگەیاندووه‌.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “سیامەک ئەشرەفی”، بەندکراوی سیاسی خەڵکی ورمێ کە چوار ساڵە لە زیندان ڕاگیراوه‌، لە ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕێبەندانه‌وه‌ مانگرتنی ویشکی خۆی لە زیندانی ورمێ دەست پێکردووە. شایانی باسه‌، سیامەک ئەشرەفی لە ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕێبەندانه‌وه‌ بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین له‌ئاست پشت گوێ خستنی داوای ئازادی بە مەرجی لەلایەن بەرپرسانی زیندان و بێ ڕێزیی به‌رپرسانی لقی ٩ی دادگای جێبەجێ کردنی حوکمەکان بە بنەماڵەکەی، مانی لە خواردن گرتووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناوبراو لە لایەن دادگای ڕژیم له‌ شاری ورمێ بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێندرا و سەرەڕای ئەوەی کە ٣ ساڵ و ٨ مانگە لە زیندان دایه‌، هەتا ئێستا داوای ئازادی بەمەرجی ناوبراو لە لایەن بەرپرسانی پەیوەندیدارەوە پەسەند نەکراوە.