کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێكی سیاسیی لە زیندانی مەسجێد سلێمان

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێكی

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێكی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێکی سیاسیی خەڵکی شاری کامیاران لە زیندانی “مەسجێد سلێمان”، لە ناڕه‌زایه‌تیی به‌، بەڕێ نەکردنی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان، مانی لە خواردن گرت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی سەرماوەز، “چەنگیز قەدەم خێر”، به‌ندكراوی سیاسیی ، لە زیندانی “مەسجێد سلێمانی”ی خووزستان دەستی داوەتە مانگرتن. ئەو به‌ندكراوه‌ سیاسییە، لە ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بێبەری کردنی لە چارەسەریی پزیشکی و ڕەوانە نەکردنی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان، دەستی داوەتە مانگرتن. شایانی باسه‌، ناوبراو تووشی نەخۆشیی گورچیلە بووە و بارودۆخی تەندروستیی باش نییە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “چەنگیز قەدەم خێر” له‌ مانگی جۆزەردانی ساڵی ٩٠ لە دەوروبەری شاری سنە، لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر كرا و دواتر له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیم به‌ تۆمه‌تی “هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی و ئەندامێتی لە حیزبێكی نه‌یاری ڕژیم” بە ٤٠ ساڵ زیندان مەحكووم کراوە.