ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی سیاسیی زیندانی “شیبان”ی ئه‌هواز كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه به هه‌ڵخڕاندنی ناڕه‌زایه‌تیی زیندانه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مشاره له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه تاوانبار كراون، ده‌ستیاندایه مانگرتن له خواردن.
به پێی ڕاپۆرتی كه‌مپینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسیی و مه‌ده‌نی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی سیاسیی له به‌ندی ٥ی زیندانی شیبان، له ناڕه‌زایه‌تیی به درووست كردنی په‌روه‌نده‌ی نوێ له‌دژیان له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌هواز، ده‌ستیانداوه‌ته مانگرتن له خواردنی بێ‌سنوور. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له ئێران و پێنه‌دانی مه‌ره‌خه‌سی به زۆرێك له به‌ندكراوان، له ماوه‌ی ڕابردوودا شایه‌تی ڕاپه‌ڕینی به‌ندكراوان له زیندانه‌كان، سه‌قز، ته‌ورێز، شیراز، ئه‌هواز، مهاباد، هه‌مه‌دان و خۆره‌م ئاباد بووین.