كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی به‌ندی مشاوره‌ی زیندانی ورمێ، ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌مبوونی ژه‌مه‌كانی خواردن له وه‌رگرتنی غه‌زا خۆیان بورادووه و مانیان له خواردن گرتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌همییه غه‌زای ئه‌م به‌ندكراوانه له دوو حه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به‌ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها كوالێتی ئاو و غه‌زای ئه‌م زیندانه له‌ئاستێكی ستاندارد دا نییه و به‌هۆی گران بوونی قیمه‌تی شتومه‌كه‌كانی فرۆشگا، توانای دابین كردنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك ئاو مه‌عده‌نییان نییه. شایانی باسه، ئه‌م به‌ندكراوان پێشتریش له‌ئاست ئه‌م بارودۆخه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی بوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه هیچ سه‌رنجێكیان پێ نه‌درا بوو.
