به‌ندكراوانی به‌ندی ژنانی زیندانی ورمێ ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ دووهه‌مین جار له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا به نیشانه ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌مبوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان له‌ئاست پێش‌گرتن به بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ناو زینداندا، مانیان له‌خواردن گرتووه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئه‌م مانگرتنه یه‌ك ڕۆژی كێشاوه و ژنانی زیندانی ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر خزمه‌تگوزاری بێهداشتی پێویست له زیندان دابین نه‌كرێ، سه‌رله‌نوێی ده‌ست ده‌ده‌نه‌وه مانگرتن له خواردن.جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕۆژی شه‌ممه ٩ی خاكه‌لێوه، نزیكه‌ی ٢٠٠ به‌ندكراوی به‌ندی ژنانی زیندانی ورمێ به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی له به‌ندی ژنان و هه‌روه‌ها دژایه‌تی به‌رپرسان له‌گه‌ڵ ئازادی كاتی‌یان به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كرۆنا له‌م زیندانه، ده‌ستیان دابووه مانگرتن له خواردن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووش‌دا، لانیكه‌م ٥ به‌ندكراوی به‌ندی ژنانی ئه‌م زیندانه به ویرووسی كۆرۆنا گیرۆده بوون و به‌هۆی بێ توانایی له دابین كردنی هه‌زینه‌كانی نه‌خۆشخانه، به بێ ئه‌وه‌یكه به‌سته‌ری بكرێن گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ زیندان.
