به پێی ڕاپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوانی به‌ندی قه‌ره‌نتینه‌ی ١ و ٢ی زیندانی ناوه‌ندیی زاهیدان له ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی گوڵانه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی نامرۆڤانه و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوان، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردن.
پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌م مانگرتنه، سه‌رۆكی لێپرسینه‌وه‌ی زیندان له‌گه‌ڵ جێگره‌كه‌ی و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی به‌ندی قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی زاهیدان، دوو به‌ندكراویان به ناوه‌كانی “بێهزاد پاكزاد” و “یاسر پاكزاد” له به‌ندكراوانی دیكه جیا كردووه‌ته‌وه و له به‌رچاوی به‌ندكراوان ئه‌وانیان به ستوونه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌یان داون و جه‌سته‌ی ناوبراوانیان خه‌ڵتانی خوێن كردووه. هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یان له به‌ندكراوانی دیكه‌ش كردووه كه ئه‌گه‌ر درێژه به مانگرتنه‌كه‌یان بده‌ن چاره‌نووسی ئه‌و دوو كه‌سه‌یان به‌سه‌ر دێت.