ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەز، ١٤ بهندكراوی سیاسی و مەزهەبی لە زیندانی ورمێ، بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕین لە ئاست جێبەجێنەکردنی گەڵالەی دوو فەورییەتی کەمکردنەوەی سزای زیندان و ئاسانکارییەکان دەستیان داوەتە مانگرتن لهخواردنی وشک.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ١٤ بهندكراو بە ناوەکانی “ئاران تیباش، حسێن عوسمانی، دارا ڕەشیدی، ئیرج سۆفی، محەممەد دێشەمس، جەواد یووسفی، بێهزاد عەباسییقەراگوز، مۆحسین مەحاڵی، فاروق لواشلوویی، سالار سدیق هەمەدانی، ئیبراهیم خەلیل سدیق هەمەدانی، خوسرەو زەرستان، سەید ئارام ئەمینولئیسلامزادە، تۆفیق عەبدوڵڵاهی و محەممەد حسێنپوور”، له ناڕهزایهتیی به جێبەجێنەکردنی گەڵالەی دوو فەورییەتی کەمکردنەوەی سزای زیندان دهستیانداوهته مانگرتن له خواردن. شایانی باسه، ئهم ١٤ بهندكراوه سیاسی و مەزهەبییە لە نامەیەکدا ڕوو لە ناوهندی قەزایی ڕژیم وێڕای ئاماژە بە بارودۆخی خۆیان و خستنە بەرباسی داواکارییەکانیان، داوایان لەو ناوەندە کردووە کە پێراگەیشتن بە داخوازییەکانیان بکەن. ڕاشیانگەیاندووە: هەتا ئێستا گەڵاڵەی دوو فەورییەتیی کەمکردنەوەی سزای زیندان، لە زیندانی ورمێ، بۆ بهندكراویانی سیاسی و مەزهەبی جێبەجێ نەکراوە.