کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌خواردنی سه‌كینه‌ په‌روانه‌ له‌ زیندانی وه‌رامین

اعتصاب غذای سکینه پروانه در زندان قرچک ورامین2

اعتصاب غذای سکینه پروانه در زندان قرچک ورامین2

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “سەکینە پەروانە” بەندکراوی سیاسی لە زیندانی قەرچەکی وەرامین، مانی لە خواردن گرتووە.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “سەکینە پەروانە” لە ڕۆژی دوشەممە ٥ی جۆزەردانه‌وه‌ بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربرین بە حوکمی ٥ ساڵ زیندان و جێبەجێ نەکرانی جیاکردنه‌وه‌ی بەندکراوان بە پێی تۆمەته‌كانیان، مانی لە خواردن گرتووە. شایانی باسه‌، ناوبراو لە بەندی ٣ی زیندانی قەرچەکی وەرامین ڕاگیراوە کە تایبەتە بە بەندکراوانی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان و ئەوانەی کە بە هۆی کێشەی ماڵییەوە دەستبەسەر کراون. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، سەکینە پەروانە بەندکراوی سیاسی خەڵکی ئۆستانی خۆراسانی رەزەوی، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گوڵان لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ڕژیم له‌ تاران، حوکمی پێنج ساڵ زیندان و بێبه‌ش بوون له‌ چالاكییه‌كانی بۆ ماوەی دوو ساڵی بەسەردا سەپێندراوە. سەکینە پەروانە تەمەن ٣٠ ساڵ، ڕۆژی ١٨ی ڕێبەندانی پاره‌كه‌ لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر و لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعات لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین تاران ڕاگیرابوو.