ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌ندكراوێکی سیاسیی خەڵکی شاری سەقز، لە ناڕه‌زایه‌تیی به دەستێوەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە لە ڕەوتی قه‌زایی په‌روه‌نده‌كه‌ی، مانی لە خواردن گرتووە.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ئێقباڵ زارعی” لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەزبەروه، لە ناڕه‌زایه‌تیی به دەستێوەردنی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز لە ڕەوتی قه‌زایی په‌روه‌نده‌كه‌ی، دەستی داوەتە مانگرتن له خواردن. ئه‌مه له كاتێكدایه كه دادستانی شاری سەقز ڕەزامەندیی لەسەر ئازادکردنی ناوبراو دەربڕیوە، بەڵام ئیدارەی ئیتلاعات پێشی بە ئازادکردنی گرتووە. شایانی باسه، ناوبراو ڕایگه‌یاندووه هەتا كاتێك كه داواکارییەکەی جێبەجێ نه‌كرێت، درێژە بە مانگرتنەکەی دەدات. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “ئێقباڵ زارعی” ڕێکەوتی ١٩ی پووشپەڕی ساڵی ٩٥ لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر و دواتر لە دادگای ڕژیم له شاری سەقز، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری، مەحکووم کرابوو.