ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، سێ به‌ندكراوی زیندانی مهاباد به ناوه‌كانی “ئیره‌ج سۆفی محه‌ممه‌د دێهشه‌مس”، “مه‌سعوود نه‌سرۆڵڵاهی” و “ئاره‌ش بێهجه‌تی” دژبه خراپی دۆخی زیندان و ناڕوونی چاره‌نووسیان مانیان له خواردن گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئیره‌ج سۆفی” به‌ندكراوی بیرمه‌ندی مه‌زهه‌بیه و ١٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و پاش تێپه‌ڕبوونی ٢ ساڵ و نیو به‌سه‌ر ماوه‌ی به‌ندكرانی دا دژبه خراپی دۆخی زیندان ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له‌خواردن. هه‌روه‌ها “مه‌سعوود نه‌سرۆڵڵاهی” و “ئاره‌ش بێهجه‌تی” به‌هۆی تاوانی ماڵی به‌ندكراون و له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی به‌رپرسانی زیندان و ناڕوونی چاره‌نووسیان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن.