به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، “كه‌ماڵ لوتفی” باوكی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “ڕه‌زا لوتفی” له شاری دێولان كه له زیندانی كامیاران به‌ند كراوه ماوه‌ی ١٠ ڕۆژه مانی له‌خواردن گرتووه و گیانی له‌مه‌ترسی دایه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لیوه‌ی ئه‌مساڵ هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری دێولان، “كه‌ماڵ لوتفی” باوكی “ڕه‌زا لوتفی” كه له شۆڕشی “ژینا” گیانی له پیناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌خت كردبوو ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی كامیاران ڕاگوێزرابوو. ئێستا ماوه‌ی ١٠ ڕۆژه ئه‌و به‌ندكراوه دژبه ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نایاسایی و هه‌ڵسووكه‌وتی دڕندانه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن و خوازیای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی په‌روه‌نده‌كه‌ی بوو.
