“ئه‌میر حسێن مورادی” چالاكی مافی مرۆڤی خه‌ڵكی تاران كه ڕۆژ سێشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان له هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ڕۆژی ڕابردوو له ناڕه‌زایه‌تی به گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌ندی ٢٠٨ی زیندانی ئێڤین مانی له خواردن گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێشتا هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵ دۆسیه‌ی “ئه‌میر حسێن مورادی” ڕوون نه‌كراوه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه ساڵی ٩٦ی هه‌تاویش به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی گشتی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.