ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران كرێكاری خه‌ڵكی مه‌راكش له ناڕه‌زایه‌تی به گۆڕانی یاسای كار و تیجاره‌ت له‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به پێی زانیارییه‌كان، ده‌وڵه‌تی مه‌راكش یاسای كرێكاری گۆڕیوه و كرێكاران وه‌ك جاران ناتوانن بێ مۆڵه‌ت مان بگرن، هه‌روه‌ها ساعه‌تی كاری كرێكاران زۆرتر كراوه و سندووقی ته‌ئمیین ئیجتیماعی میللی مه‌راكش له خه‌زانه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه. كرێكاران ده‌ڵێن: گۆڕانكارییه‌كانی ده‌وڵه‌ت هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانی كرێكاران له ناو ده‌بات و نوێنه‌رانی یه‌كێتیه كرێكارییه‌كان داوای دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسا دژه كرێكارییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و پێدانی مافی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و مانگرتن ده‌كه‌ن.