كامیۆندارانی ناوچه‌ی ماهیڕوود له پارێزگای خۆراسانی جنووبی، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی گوڵان، له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ناڕازیان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ههزێنهكانی ژیان، گرانی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتومبێل، به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، زیادكردنی نرخی سووته‌مه‌نی و بیمه نیشان داوه و خوازیاری زیادكردنی نرخی كرێ بار، كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی ژیان و پێدانی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.