دانیشتووانی كه‌رانه‌ی باخته‌ری له فه‌له‌ستین، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر، دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر لوبنان و غه‌زه مانیان گرت و بازاڕه‌كانیان داخست.
پاش كوژران و برینداربوونی سه‌دان كه‌س له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر لوبنان و غه‌زه، دانیشتووانی كه‌رانه‌ی باخته‌ری به مانگرتنی گشتی بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانیان له ئاست كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسڕائیل مایه‌ی شه‌رم زانی و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون. هاوكات ڕێكخراوی جیهانی خۆراك سه‌باره‌ت به داڕمانی ئابووری له لوبنان و ڕوودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی هۆشداری دا و نه‌جیب میقاتی سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنانیش ڕایگه‌یاند كه ڕێژه‌ی ئاواره‌كانی ئه‌و وڵاته له یه‌ك ملیۆن كه‌س نزیك بووه‌ته‌وه.