ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، دووكان و بازاڕه‌كانی شاره‌كانی شنۆ و پیرانشار له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، داخران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی ١٢ ڕۆژه شاری شنۆ به ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه میلیتاریزه كراوه و وێڕای گیانبه‌ختكردنی پێنج كه‌س به ده‌یان كه‌سیش بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ركراون و خه‌ڵكی ئه‌و شاره له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خوێناوی ڕژیمی ئیسلامی ماوه‌ی ١٢ ڕۆژه مانیان گرتووه و شاری پیرانشاریش ڕۆژی پێنجشه‌ممه په‌یوه‌ستی ئه‌و مانگرتنه بوو و بازاڕیان و كاسبكاران به ته‌واوه‌نی دووكانیان داخست.