کۆمپانیاکانی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاک لە پارێزگاكانی سلێمانی و حه‌له‌بچه بڕیاره له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌وه، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی چوارمانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا مان بگرن.
جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیاکانی پاككه‌ره‌وه ده‌ڵێت: “چوار مانگە پارەمان بۆ ته‌رخان نه‌كراوه تاكوو ئێمەش پارە بە کرێکارەکانمان بدەین”، بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری شارەوانیی سلێمانیش دەڵێت: “ئەمجارە ئەو شیركه‌تانه‌شی کە قەزا و ناحیەکان پاکدەكه‌نەوە بەشداری مانگرتنەکەن. کۆمپانیای “شکار”، کە یەکێکە لەو سێ شیركه‌ته‌یه كه زبڵ و خاشاکی نێو شاری سلێمانی کۆدەکەنەوە، 400 کرێکاری بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاکی نێو شاری سلێمانی هەیە، جگە لەوە لەهەردوو قەزای “چەمچەماڵ” و “دووکان”یش لە سنووری 21 شارەوانی 900 کرێکاریان هەیە. به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و كۆمپانیایه، كاتێك داوای پاره‌كه‌مان له حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین پێمان ده‌ڵێن: بانكه‌كان پاره‌یان تێدا نییه بوودجه‌تان بۆ ته‌رخان كه‌ین.