کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی گشتی بازاڕیان له‌ سه‌قز

60058 w920

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ٣ی ڕێبه‌ندان، بازاڕیانی شاری سه‌قز به‌ده‌م بانگه‌وازی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌ چوون و دژ به‌ سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی مانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، بازاڕیانی شاری سه‌قز به‌ شێوه‌ی به‌رین په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی گشتی بوون و دووكانه‌كانیان داخستووه‌. بازاڕیانی شاری سه‌قز ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕژیم ناترسن و درێژه‌ به‌ مانگرتن ئه‌ده‌ن.