کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی گشتیی کارگێڕانی گواستنەوە لە ئیتالیا

مانگرتنی گشتیی کارگێڕانی گواستنەوە لە ئیتالیا

بەپێی ڕاگەیاندنەکان، کارگێڕانی گواستنەوەی ئیتالیا بڕیارە لە ٢٦ بۆ ٢٨ی فوریە مانگرتنێکی هاوکات لە بەشی فرۆكه‌وانی و ڕێگای ئاسن ئەنجام بدەن.

مانگرتنەکە بە ٢٤ کاتژمێر وەستان لە بەشی فرۆكه‌وانی دەستپێدەکات و دواتر بۆ تۆڕی ڕێگای ئاسن درێژدەبێتەوە. خزمەتکارانی فرۆكه‌وانی ، کارگێڕان و هەروەها شۆفێرانی لوکۆمۆتیڤ و کارمەندانی شەمەندەفەر له‌ مانگرتنڕدا بەشدار دەبن. هەروەها مانگرتنێکی جیاوازی ٨ کاتژمێری لە بەشی گواستنەوەی بار ئەنجام دەدرێت. سەربەخۆییە کارگێڕییەکان هۆکاری سەرەکیی مانگرتنەکە بۆ نوێ نەکردنەوەی گرێبەستی کارە کۆمەڵایەتییە نیشتمانییەکان دەگێڕنەوە. هەروەها رێژەی کەمی حەقدەستەکان و  کەمبوونی هێزی کار بۆ پڕۆژەکانی ئۆلەمپیکی زستانی، لە هۆکارەکانی مانگرتن دانراوە.