زیاد لە چل میلیۆن کەس ڕۆژی هەینی ٨ی مانگی گوڵان لە سەرتاسەری بڕێزیل دەستیان دایە مانگتنێکی گشتیی. زیاتر لە سەد هەزار کەس لە کرێکارانی نەوت کاتژمێر ١٢ی نیوەشەو جریقەی مانگەرتنەکەیان لێدا. ئەوان نەک تەنها لە پاڵاوگەکان، بەڵکوو لە گشت بەشەکانی پێوەندیدار بە پیشەسازی نەوتدا مانگرتنیان دەست پێکرد. شۆفیرانی گواستنەوە و گەیاندنی ناوشار، شۆفیری ئۆتۆبووسەکان، لکۆمۆتیوڕانەکان، کارمەندانی مێترۆ و کارمەندانی فڕۆکە خانەکان لەگەڵ دەست پێکردنی مانگرتنەکە پێەوە پەیوەست بوون. سەد ساڵ دوای یەکەم مانگرتنی گشتیی لە بڕێزیل و زیاد لە بیست ساڵ دوای ئاخرین مانگرتنی گشتیی، بۆ جارێكی دیكه ڕۆژی هەینی مانگرتنی سەرتاسەری وڵاتی ئیفلیج کرد. هەرچەند کە مانگرتنی گشتی لە لایەن یەکێتییە کرێکارییەکانەوە بانگهێشتی بۆ کرا، بەڵام بەشدارانی مانگرتنەکە زۆر بەرینتر و واوەترن لە ئەندامانی یەکێتییەکان و زۆر لە بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، ڕێکخراوە دێمۆکراتییکەکان، شەبەکهی بومیان و ڕێكخراوهکانی ژنان لەدژی بەرنامە دژی دێمۆکراتییکەکان، دژە کۆمەڵایەتییەکانی دەوڵەت بە مانگرتنەکەوە پەیوەست بوون. ئەگەرچی یەکێتییە کرێکارییەکان لە ناڕەزایەتی بە گهڵاڵهی ڕیفۆڕم لە بازاڕی کار و خانەنشینیدا بانگەوازی ناڕزایەتییان دابوو، بەڵام هێرشی دەوڵەتی ڕاستگەرای میشێل تهمێر کە دوای لێ سەندرانەوەی پارێزبەندی و لادانی دیلما ڕۆسێف سەرۆکی چەپگەرا هاتۆتە سەرکار، هەموو بەشەکانی کۆمەڵگای کێشاوەتە مەیدانی تێکۆشانەوە. لە خۆڕا نییە کە سەرۆکی یەکێتیی ” سوت” لە وڵام بە پرسیاری هەواڵنێران لە پێوەند بە پێشوازی میلیۆنی خەڵک لە سەرتاسەری بڕێزیلدا لەم مانگرتنە بە تەنزەوە ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ” تامێر باشترین بەسیج کونەندەی ئەم مانگرتنە گشتییە بوو.” لەگەڵ ئەوەدا کە لەژێر گوشاری دەوڵەتدا ژمارەیەک لە دادگاکان مانگرتنی یەکێتییە ناوچەییەکانیان لە هێندێک لە ناوچەکان قەدەغە کردووە و لەم ڕێگایەوە ئەوانیان خستۆتە ژێر گوشارەوە، بەڵام هەڕەشەکان هیچ چەشنە کاریگەرییەکیان لەسەر ئەوەی کە یەکێتییەکان هەروا لەسەر مەنگرتنە گشتیەکە پێدارگر بن، نەبوو. هاوهەنگاوی یەکێتییە سەرتاسەرییەکان و یەکێتییە ناوچەییەکان بوو بە هۆی ئەوەی کە بە میلیۆن کەس لە کرێکاران و توێژەکانی خوارەوەی کۆمەڵگە لە مانگرتنی گشتیدا بەشدار بن. لە زۆربەی ئەم یەکێتیانەدا بڕیاردان لەسەر مانگرتنی گشتی بە ڕێككهوتنی سەد لەسەدی ئەندامان بووە.
دەوڵەتی ڕاست گەرای ” تامێر” هێرشی گشتیی خۆی بە خێراییەکی سەرلێ شێواوانەوە لە چوار چێوەی تەرحەکانیدا دایە پهرلهمان. دەوڵەت دەیەوێ کە گەڵالەکانی بەر لە هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو کە سەرلەنوێ سەرۆک کۆمارێکی دیکەی یاسایی هەڵدەبژێردرێت، بە کردەوە دەربێنێت.
لە ئاستێکی کەڵان تردا دەکرێ بڵێین کە مانگرتنی گشتی بەرەنگا بوونەوەیە لەگەڵ هێرشی گشتی چینی دهسهڵاتداری سپی پێست بۆسەر هەمان ئەو دەستکەوتە کەمەی کە چینی کرێکار و توێژی خوارەوەی کۆمەڵ و بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان لە ساڵانی ڕابردوودا و بە هیممەتی خەبات و تێکۆشانیان دەستەبەریان کردوون. لهڕاستیدا ستڕاتێژی دەوڵەتانی چەپگەرای ئهمریکای لاتین لە دانی ئیمتیاز بە بەشەکانی وەک بۆرژوازی لیبڕاڵ، پیشەسازی کەشاوەرزی و خاوەن زەویە گەورەکان توشی شکستی بە تەواوەتی بۆتەوە. نە تەنها لە بڕێزیل، بەڵکوو لە زۆربەی وڵاتانی ئهمریکای لاتین چینی دهسهڵاتدار بە کەڵک وەرگرتن لە زاڵ بوونێک کە بەسەر مێدیای گشتیدا هەیانە و لە هەمانحاڵدا چەند بەشێک لە یاسای بنهڕهتی کە میکانیزمەکانی پاراستنی ئۆتۆریتەکانی ئەم چینەی لە خۆگرتووە ئەو ئیمکانەیان هەبووە کە پرۆژەکانی دەوڵەتانی چەپگەرا بخەنە ژێر مەنگەنەوە و سیاسەتە هێرش کارانەکانی خۆیان بە چەشنی یاسایی و شێوە یاسایی ڕێکبخەن. ڕاست لەم ڕوانگهیهوه کە دەکرێ بڵێین، ئەم بەشە لە هەیئەت دهسهڵات چیدی پێویستی بە کودتا نییە و بە زاڵ بوون بەسەر مێدیای گشتی و ئەفکارسازیدا، نفوز لە قوەی قەزاییە و ئەهرۆمە ” یاساییە” کاندا سیاسەتەکانی بەرەو پێش دەبات. لە خۆڕا نییە کە میشێل تامێر و زۆرێك لە ئەندامانی کابینەکەی کە لە زومڕەی گەندەڵ ترین سیاسەتمەدارانی ئەم وڵاتەن توانیان بە کەڵک وەرگرتن لە نفوزیان لە قوەی قەزاییەدا دەوڵەتی چەپگەرای دیلما ڕۆسێف لە دەسەڵات دوور بخەنەوە.
بەپێی گهڵاڵە نوێیەکان، بوددجەی پێوەندیدار بە پهروهرده و بارهێنان ٤٠ لەسەد، بوددجەی پێوەندیدار بە خوێندەوار کردن ١٠ تا ٣٠ لەسەد، بوددجەی فەراهەم کردنی مەسکەن بڕی یەک میلیاڕد و چوارسەد میلیۆن یۆرۆ کەم کراوەتەوە. دابەزینی کۆمەک هەزینەی خوێندنی خوێندکاران لە زانکۆ دەوڵەتییەکان بۆتە هۆی ئەوەی کە ساڵی ڕابردوو مانگرتنێكی زۆر و بەرین تا ئاستی داگیر کردنی زانکۆکان بەڕێوە بچن. ئەگەر لە جەریانی مانگرتنی ساڵی ڕابردوودا کە ئەساسەن لە لایەن خوێندکاران، قوتابیان و هێندێک لە بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی وەک ” بزوتنەوەی کرێکارانی بێ مەسکەن” و ” بزوتنەوەی جوتیارانی بێ زەوی”یەوە بەڕێوەچوو وە یەکێتییە کرێکاریەکان لە ئاستێکی کەمدا تێدا بەشدار بوون و خودی ئەمەش ئاستی مانگرتن و ناڕەزایەتییەکانی بەرتەسک کردەوە و لە توانایی و کاریگەر بوونی داشکاند، ئێستا لەگەڵ هێرشی تازەی دەوڵەتدا لەژێر ناوی ” ڕیفۆڕم لە بازاڕی کار” و ” ڕیفۆڕمی خانەنشینی” دا بزوتنەوەی ناڕەزایەتی لەسەر بنچینەیەکی گەلێک پتەو و بەرین دامەزراوە و لە زۆرێك له ناوچە و شارەکانی بڕێزیلدا ئەوە کرێکاران و یەکێتییە کرێکارییەکان بوون کە ڕێبەری مانگرتنە گشتیەکەیان بە دەسەتەوە گرت. ئەوەی کە لەژێر ناوی ڕیفۆڕم لە بازاڕی کاردا باس دەکرێت بەرین بوونەوەی میلیۆنی کرێکارانی قەرادادی، کورت ماوە بوون و پەیمانکاریە. پێش بینی دەکرێت لە ئەگەری بە کردەوە دەرهاتنی ئەم ڕێفۆڕمە ڕەقەمی کرێکارانی قەراردادی لە ١٣ میلیۆنەوە بگاتە ٥٠ میلیۆن. هاوکات خاوەنکاران دەتوانن کرێکارانی قەراردادی بۆ ماوەیەکی نادیار وەک کرێکاری قەراردادی بەکار بێنن. ئەمەش سەبارەت بە ” ڕیفۆڕمی خانەنشنی” یش هەروایە. بەگوێرەی ئەم گهڵاڵهیه تەمەنی خانەنشینی بۆ ٦٥ ساڵ بەرز دەبێتەوە. بەگوێرەی یاسای پێشو ژنان بەهۆی ئاگاداری کردن لە منداڵان ماوەی ٥ ساڵ کەمتر لە پیاوانیان بۆ گەیشتن بە تەمەنی خانەنشینی کاریان دەکرد. قانونی تازە تەمەنی خانەنشینی ژنانیشی ٦٥ ساڵ دیاری کردووە. ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەیکە لە هەشتی مارسی ئەمساڵدا ژنان لە ئاستێکی میلیۆنیدا بێنە سەر شەقامەکان و ڕێپێوانی ناڕەزایەتیی بەڕێوەبەرن. ئەم خۆپیشاندانە لە ڕاستیدا دەستپێکی ناڕەزایەتییەکانی ئەمساڵی بڕێزیل بوو.
گومانی تێدا نییە داخوازی مانگرتنی گشتی لەسەر بنەمای هەڵوەشاندنەوەی تەرحە ڕیازەتییەکانی دەوڵەت داخوازیەکی ڕەواو جێی پشتیوانییە. خودی ئەوەی کە ئەم تەرحە بە جیاوازی دەنگێکی زۆر کەم لە پاڕلماندا پەسند کرا نیشانی ئەدات کە ڕاگەیاندنی مانگرتنی گشتی لە لایەن یەکێتییە کرێکارییەکانەوە لە پێش پەسند کرانی تەرحەدا بێ کاریگەر نەبووە. بەڵام بێ گومان بۆ پاشەکشە کردن بە دەوڵەتی ڕاستگەرای تامێر بزوتنەوەی کرێکاری بڕێزیل دەبێ مانگرتنی گشتیی یەک ڕۆژەی خۆی بکاتە مانگرتنێکی گشتی بێ سنوور. بارودۆخ بۆ ئەوەی کە چینی کرێکاری بڕێزیل وەک چینی ڕێبەری کۆمەڵگە و لە سەرو هەموو بزوتنەوە ناڕەزایەتیەکاندا قەرار بگرێت لە هەمیشە لەبار ترە. تا ئێستاش بە تێڕادیوی دەتوانین بڵێین کە مانگرتنی گشتی یەک ڕۆژەی میلیۆنی لە بڕێزیل لە سهروبهندی ئهوهڵی مانگی مهی دەتوانێ نیشانەیەکی هیوابەخش بێت بۆ نەبەردێکی لە بەردەم چینی کرێکار دایە لە ڕۆژی ئەوەڵی مانگی مەی و ڕۆژەکانی داهاتوودا.