ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌واڵی فریوكارانه‌ی جۆزێپ كۆنتێ” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ڕاگیرانی ئیدامه‌ی كاری سه‌رجه‌م ئه‌و به‌شانه‌ی كه زه‌رووری نین، شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تیی و مانگرتنی ملیۆنی كرێكارانی به‌دواوه بووه كه له ئێستادا له چوارچێوه‌ی نه‌خۆشینی واگیرداری كۆڤیدی ١٩ دان.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ڕۆژی ٢٥ی مارسه‌وه هه‌تا ئێستا، سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئیتالیا له‌وانه، “چی، ئای، جه‌ی، ئێڵ”، “چی، ئا، ئێس، ئێڵ” و “ئۆ، ئای، ئێڵ”، له‌دژی كارفه‌رماكان كه به‌رده‌وام له بیری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانن، سه‌رقاڵی ڕێكخستنی مانگرتنی گشتین له‌م وڵاته. له‌م پێوه‌نده‌دا، سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی ئیتالیا له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك ڕایانگه‌یاندووه، به یه‌كگرتوویی ئێمه بۆ به‌ره‌وپێش بردنی مانگرتنی گشتیی، به‌ربه‌ستێك له به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ند خوازی پارێزه‌رانی سه‌رمایه و سه‌نایع و هه‌روه‌ها سه‌ندیكا بۆرۆكراته‌كان كۆنفێدراڵ درووست ده‌بێ و له هه‌موو كارخانه‌یه‌ك و شوێنی به‌رهه‌مهێنان، كومیته‌ی بێهداشتی ژنان و پیاوانی كرێكار پێك ده‌هێندرێ و ئه‌وانن كه بڕیار ده‌ده‌ن كه چ شتێك به‌رهه‌م بهێندرێ و سه‌رئه‌نجام، داهێنانی به‌رهه‌مهێنان ده‌گرنه ده‌ست.