کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

مانگرتنی گشتیی سیاسی، ئه‌زموونێكی به‌نرخ له‌ كوردستان

Etesab

Etesab

بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی خهڵكی كوردستان لهپهنا شكڵهجۆراوجۆرهكانی خهبات و موقاومهت، خاوهنی گهلێك ئهزموونی بهنرخهلهبوار مانگرتنی سیاسیی گشتییهوه‌. ١٥ی جۆزهردانی ١٣٦١، ١٦ی گهلاوێژی ١٣٨٤، ٢٣ی گوڵانی ١٣٨٩، ٢٢ی خهرمانانی ١٣٩٦، ئهمانهلهزومرهی ڕۆژهگرینگهكانی مێژووی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی خهڵكی كوردستان دێنهئهژمار. لهم ڕۆژانهدا شایهدی نموونهگهلێكی بهرچاو لهئهزموونی مانگرتنی سیاسیی گشتی لهكوردستان بووین. ئهمڕۆ لهسهروبهندی ١٠مین ساڵڕۆژی یهكێك لهم ئهزموونانهداین.

ڕۆژی ١٩ی مانگی گوڵان، هاوكاتهلهگهڵ ١٠مین ساڵوهگهڕی ئێعدامی جهنایهتكارانهی  فهرزاد كهمانگهر و هاوبهندهكانی: “شیرین عهلهم هولی، فهرهاد وهكیلی، عهلی حهیدهریان و مههدی ئیسلامیان“. ڕۆژی چوارشهممه٢٣ی گوڵان، ١٠مین ساڵڕۆژی، مانگرتنی گشتیی خهڵكی كوردستانهلهوڵام بهم جهنایهتهدا.  ئێعدامی ٥ لاوی خهباتكار كهتا دوایین ساتهكانی ژیانیان لهسهنگهری خهبات دژبهكۆماری ئیسلامی دا ڕاوهستان، كاردانهوهو ههوڵی هاوئاههنگی ملیۆنان ئینسانی لهمانگرتنێكی گشتی دا لهسهرتاسهری كوردستان لێكهوتهوه‌.

ئێعدامی ئهم خهباتكارانهلهباروودۆخێكدا بهكردهوهدهرهات كهشهپۆلێك لهناڕهزایهتی لهئاستی ئێران و جیهان دژبهدهركردنی حوكمی ئێعدامهكهیان كهوتبووهڕێ. ئهگهرچی كۆماری ئیسلامی دهمهلاسكهی بهم ناڕهزایهتیانهكرد، بهڵام ههر لهڕۆژی ئێعدامی ئهوانهوه، ههستی بهتووڕهیی خهڵكی كوردستان دهكرد و  لهكاردانهوهی خهڵك تۆقابوو. ههربۆیهتهرمی گیان بهخت كردووانی ههرگیز نهداوهبهبنهماڵهكانیان. چوار ڕۆژ پاش ئهم ئێعدامانهبوو كهمانگرتنی گشتیی خهڵكی كوردستان لهناڕهزایهتی بهم جهنایهتهدا شكڵی گرت. ڕژیم بهخهیاڵی خاوی خۆی لای وابوو كهبهئێعدامی ٥ خهباتكاری سیاسی كهش و ههوای ترس و تۆقاندن زیاتر پهرهپێدهدات و خهڵكی كوردستان ترساو و خامۆش دهبن. بهڵام مانگرتنی گشتیی ڕۆژی ٢٣ی گوڵان وڵامی خهڵكی كوردستان بهو خهیاڵهخاوهی سهرانی ڕژیم بوو. بانگهوازی كۆمهڵهبۆ مانگرتنی گشتی لهم ڕۆژهدا، لهگهڵ پشتیوانیی و هاوڕێیهتیی حیزب و هێزهسیاسیهكانی كوردستان و لهگهڵ پێشوازیی بهرینی هێزهچهپ و كۆمۆنیستهكان لهئێران ڕووبهڕوو بۆوه‌. لهم ڕۆژهدا كوردستان، یهكپارچهتهعتیل كرا. كرێكارانی كارگهكان و ناوهندهكانی بهرههمهێنان و خزمهتگوزاری مانیان گرت، كهسهبهو بازاڕیهكان دووكانهكانیان داخست، كارمهندانی ئیدارهدهوڵهتی و خسووسیهكان نهڕۆشتنهوهسهر كارهكانیان، خوێندكاران، موعهلیمان و ماموهستایانی زانكۆ، كلاسهكانی دهرسیان تهعتیل كرد. بهمجۆرههاوپشتیهكی گشتی لهناڕهزایهتی بهكوشتنی بهندكراوانی سیاسی شكڵی گرت. ئهم حهرهكهتهگشتییهنیشانی دا كهئێعدامی فهرزاد كهمانگهر و هاوڕێیانی، نهتهنیا خهڵكی كوردستانی نهترساندووهبهڵكوو ئیرادهی گشتیی ئهوانی بۆ خهبات لهگهڵ ئهم ڕژیمهو موقاومهت لهبهرامبهر سیاسهتی سهركوتگهرانهی، پتهوتر كردووه‌.

مانگرتنی سیاسیی گشتیی ٢٣ی گوڵان، ههموو لێكدانهوهكانی ڕژیمی شێواند. كوشتنی ٥ لاوی بهندكراوی سیاسی نهتهنیا نهیتوانی خهڵكی كوردستان بترسێنێ، بهڵكوو ئاگری تووڕهیی ئهوانی زیاتر گهشاندهوه‌. خهڵكی كوردستان دهیانزانی كهئهگهر ڕێگایهك بۆ ڕزگار كردنی گیانی باقیی ئازیزانی بهندكراویان ههبێت، لهم مهسیرهوهتێپهڕ دهبێت. ئهم مانگرتنهوڵامێكی ددان شكێن بوو كهخهڵكی كوردستان بهڕژیمی كۆماری ئیسلامییان داوه‌. ئهم حهرهكهتهبهرین و لێبڕاوانهو بهجێیه، بهڕژیمی نیشان دا كهئهگهر كاردانهوهی خهڵك بهكهم دانێ، تووشی چ ههڵهیهكی گهورهدهبێت لهلێكدانهوهكانی دا.

ئهم ئهزموونهبۆ جارێكی دیكهدهریخست كهمانگرتنی سیاسیی گشتی شكڵێك لهناڕهزایهتیهكهتێیدا درووشم و سیاسهتهكان لهڕێگهی ههوڵێكی گشتی و جهماوهرییهوه، دهبنههێزێكی مادی، ڕێگایهكهبۆ ئهوهیكهڕژیم بخاتهشهڕێكی شهكهتكهر و درێژماوهو توانای سهركوتهكهی زهویگیر كات و پێداویستیهكانی ههڵگرتنی ههنگاوهكانی دواتر ئامادهبكات. خهڵكی كوردستان بهبهكارهێنانی تاكتیكی مانگرتنی گشتی، ئیمكانی جم و جۆڵیان لههێزه سهركوتگهرهكانی دوژمن زهوت كرد و ڕێگای پووچهڵ كردنهوهو ناكارامهكردنی سهركوتگهریی ئهم هێزانهیان، بهخهڵكی ئازادیخوازی ئێرانیش نیشان دا.

خهڵكی كوردستان لهگهلێك قوناغدا، توانا و هێزی یهكگرتووی خۆیان دژ بهم ڕژیمهنیشان داوه‌. لهوتنینایهكی بهتهوژم بهڕێفراندۆمی پێكهێنانی كۆماری ئیسلامی لهبههاری ١٣٥٨ تا كۆچی مێژوویی خهڵكی مهریوان  و ڕێپێوانی خهڵكی باقی شارهكان بۆپشتیوانی لهوان و مانگرتنهشكۆدارهسیاسهگشتیهكان ههر لهم ساڵهدا، لهزومرهی ئهو دژهكردهوهو پۆتانسیهلانهبوون كهخهڵكی كوردستان لهبهرامبهر زۆرهملی و ملهۆڕیی ڕژیمدا لهخۆیان نیشانیان داوه‌.

ئهم مانگرتنانهنیشانیان دا كهپاشهكشهی هێزهكانی پێشمهرگهبۆ پشت سنوورهكان بهمانای كۆتایی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی خهڵكی كوردستان نییه‌. نیشانیان دا سهرهڕای ئهم پاشهكشهیه، ڕیشهی ئهم بزووتنهوهیهلهقووڵایی كۆمهڵگادا بههێزتر بووه‌. نیشانی دا ئهم بزووتنهوهیهخاوهنی هێزو وشیاری و ڕێكخراو و ڕێبهریی خۆیهتی. نیشانی دا كهجهماوهری خهڵكی ستهملێكراوی كوردستان سهرهڕای ههژاری و برسیهتی و دهست كورتی، حازرن بهدڵ ئاواڵهییهوهلهپێناو سهركهوتن بهسهر كۆماری ئیسلامیدا، لهبژێو و ژیانی خۆیان ههزینهبكهن. نیشانی دا كهكۆمهڵی كوردستان، كۆمهڵێكی سیاسیهو توانای بهحیزبی بوونی لهسهرێیه‌. نیشانی دا كهمانگرتنی سهرتاسهریی جهماوهری، دهكرێ وهك سهمبۆل و ئهزموونێكی خهباتكارانهی سهركهوتوو، لهسهرتاسهری ئێرانیش بهكار بێت كهتێیدا هێزهسهركوتگهرهكانی ڕژیم لهبهرامبهر ئیرادهی گشتیی جهماوهری خهڵكدا، داماو و بێ توانا دهبن و كارێكیان بۆ ناكرێ.

بهڵام ئهگهر ئهم ئهزموونانهڕێنوێنی خهڵكی كوردستان دهبن لهڕووداو و گۆڕانكاریهكانی داهاتوودا، بۆ كۆمهڵهش مهیدانی تاقیكردنهوهو بهردهزمهن،تا خاڵهبههێزهكانی خۆی وهك ڕهوتێكی ڕادیكاڵ و سۆسیالیست كهخاوهنی پێگهی كۆمهڵایهتیه، بناسێت و كهم و كوڕیهكان و خاڵهلاوازهكانی خۆی لهم بوارهدا بڕهوێنێ و بهردهوام لهدڵی ڕووداوهكان دابێت و ئاراستهی گونجاویان پێبدات. بێ گومان ڕۆژان و ڕووداوگهلێكی گرینگمان لهبهرهو كۆمهڵهبهرپرسایهتیی خۆی لهپێناو تێپهڕاندنی كۆمهڵگای كوردستان لهدربازگهو خاڵهوهرچهخانهمێژووییهكان، بهرهو ئاسۆی ڕوونی ئازادی، دهناسێت و بهپشت بهستن ههر بهم پێگهیه، ئهركهكانی خۆی بهبهجێ دێنێت. سیاسهتهكانی كۆمهڵهلهوهها تاقیكردنهوهكی گهورهی كۆمهڵایهتی دایهكهههڵدهسهنگێندرێ.

له١٠مین ساڵڕۆژی شكۆدار و مێژوویی مانگرتنی گشتیی ٢٣ی گوڵان دا، ڕێز لهیادی فهرزادی كهمانگهر و هاوڕێیانی دهگرێن كهبوێرانهلهبهرامبهر دوژمندا موقامهتیان كرد و گیانی خۆیان لهسهر ئهم پایهداریهدانا و سڵاو و دروودیش دهنێرین بۆ خهڵكی پێزانی كوردستان كهوهها شكۆدار، ڕێزیان لهیادی ئازیزانی گیان بهخت كردوویان گرت.