ڕۆژی شه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر، کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی ورمێ بە مەبەستی زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دەستیان لە كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
كرێكارانی ناڕازی دەڵێن: لە کاتێکدا بەڕێوبەرانی كارخانه زیاتر لە ٦٠ میلیۆن تمەن حه‌قده‌ست و مه‌زایایان هەیە، کرێکاران بە مووچەی ١٢ میلیۆن تمەن ناتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن. ئەوە لە كاتێكدایە كه کرێکارانی قه‌راردادی تەنها ٧ میلیۆن تمەن مووچە وەردەگرن و له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.