ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانان، سه‌دان کرێکار و کارمەندی شیركه‌تی سامسۆنگ لە هندووستان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه كه‌می حه‌قده‌ست ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
لقی هندووستانی شیركه‌تی سامسۆنگی كوره‌ی جنووبی، گه‌وره‌ترین كارگه‌ی شیركه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه و ساڵانه ١٢ ملیارد دۆلار داهاتی هه‌یه . هه‌زار و ٨٠٠ كارگه‌ری شاغڵ له كارخانه‌ی سامسۆنگ خوازیاری پێدانی پشك له داهاتی شیركه‌ت و زیادكردنی ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون و ڕایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، هه‌موو كار و چالاكییه‌كانی شیركه‌ت له هندووستان ڕاده‌گرن.