ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، کرێکارانی پاککەرەوەی نەخۆشخانەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و شارۆچکەی کۆیە، بەھۆی پێنەدانی پێنج مانگ حه‌قده‌ست، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌وته‌ی ناڕازیان، ماوەی پێنج مانگە مووچەیان پێنەداوین و بەهۆیەوە بارودۆخی ژیانیان سەختە و ناتوانن چیتر درێژە بەکارەکانیان بدەن. به‌شداربووان داوایان لە حکومەت و لایەنه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، بەدەم داواکارییەکەیانەوە بێن و مووچەکانیان پێ بدەن .