کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی کرێکارانی نەوت له‌ به‌سره‌ی عێراق

مانگرتنی کرێکارانی نەوت له‌ به‌سره‌ی عێراق 3

رۆژی سێشەممە ٦ی خەرمانان،کرێکارانی نەوت لە به‌نده‌ری بەسرە، دژ به‌ بڕیاری حکوومەت بۆ ڕاده‌ستكردنی سه‌نعه‌تی نه‌وت به‌ كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ستیان له‌ كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌.

کرێکارانی نەوتی بەسرە بەرامبەر بە بڕیاری حکومەت بۆ گۆڕینی شێوازی وه‌به‌رهێنان و وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ بۆ به‌ ده‌ست هێنانی قازانج ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕاده‌ستكردنی سه‌نعه‌تی نه‌وت ده‌بێته هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی داهات له‌ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی كرێكاران و مه‌عیشه‌تیان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه‌. كرێكارانی ناڕازی به‌ ده‌ست له‌ كار كێشانه‌وه‌ و مانگرتن كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و شیركه‌ت نه‌وتیه‌یان ڕاگرتووه‌ و شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان داخستووه‌.