ڕۆژی شەممە 28ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی لیدۆما، لە ناڕەزایەتی بە ئاستی لە خوارەوەی حەقدەستەکان، دەستیان لە کار کێشایەوەو کۆبوونەوە.
کرێکارانی ئەو شیرکەتە لە فازی 13ی “پارسی جنوبی” کاردەکەن و بە دەست لە کارکێشانەوەیان خوازیاری بردنە سەرێی ئاستی حەقدەستەکانیان بوون. سەرەڕای تێپەڕبوونی مانگێک لە ساڵی تازە، حەقدەستی کرێکاران گۆڕانی بە سەر دانەهاتووە. کرێکارانی شیرکەتی لیدۆماش وەک هەموو بەشەکانی دیکەی چینی کرێکار، گرانی لەڕادەبەدەر و ئاستی لەخوارەوەی حەقدەستەکان تەنگی پێهەلچنیون. کرێکارانی ئەم بەشە دەڵێن تا گەیشتن بە داخوازییەکانیان درێژە بە ناڕەزایەتییەکەیان دەدەن