به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی مانگی پووشپەڕ، کرێکارانی شیرکەتی “خارادژ” له شاری نەغەدە، له ناڕه‌زاه‌یه‌تی به نه‌درانی ٤ مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستییان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی شیركه‌تی “خارادژ” ڕایانگه‌یاندووه كه ماوه‌ی چوار مانگه كه حه‌قده‌ست و جێژنانه‌یان پێنه‌دراوه و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار ده‌ربرینی خواسته‌كانیان، له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م شیركه‌ته‌وه و‌ڵامیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه و خاوه‌نكار هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی لێكردوون.