ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕ، کرێکارانی شیركه‌تی کشتووکاڵ و پیشەسازیی شووشتەر لە ناڕەزایەتی بە جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی كشتووكاڵ و پیشه‌سازی شووشته‌ر له ئاست شێوازی مامەڵەکردنی کۆمپانیای بەڵێندەر لەگەڵ كرێكاران، چارەسەرنەکردنی داخوازیه‌كانیان و خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت مانیان گرتووه. كرێكارانی ناڕازی داوا ده‌كه‌ن گرێبه‌سته‌كانیان له په‌یمانیه‌وه بگۆردرێت بۆ هه‌میشه‌یی به‌ڵام به‌رپرسانی شیركه‌ت وڵامی داواكاریه‌كه‌یان ناده‌نه‌وه.