رۆژی پێنجشەممە 17ی مانگی پووشپەڕ، کرێکارانی شارەداری خوڕەمشەهر لە ناڕەزایەتی بە دوخرانی حەقدەستەکانیان دەستیان لە کار کێشاوە و مانیان گرت.
کرێکارانی شارەداری خورەمشەهر سەرەڕای دواخرانی زیاد لە 6 مانگی حەقدەستەکانیان، مافی بیمەی 10 مانگیشیان پشت گوێ خراوە. ئەم کرێکارانە تا ئێستا چەندین جار بە شێوازی جۆراوجۆر ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیوە، بەڵام هیچ وڵامێکیان پێنەدراوەتەوە.