ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی جۆشكاری شاری “بافق” لە دژی نەبوونی ئه‌منییه‌تی كاری و سەلامەتی گیانی کە بووتە هۆی تەقینەوە و کوژرانی دوو هاوپیشەیان، له شوێنی كاره‌كه‌یان مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،، سێ كرێكاری جۆشكاری له شاری “بافق”، کە لەسەر کۆمپرایزری 71 خه‌ریكی كاری جۆشكاری بوون، بەهۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گاز و تەقینەوەی لووله‌ی گاز سوتاون و بەداخەوە “مه‌یسه‌م ئیسماییلی”ده‌ستپبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا و “داریوش عەرەبزادە” دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و بارودۆخی جەستەیی “مووسا یەزدان پەرەست”یش باش نییه و به‌وهۆیه‌وه كرێكارانی جۆشكاری شاری “بافق” له شوێنی كاره‌كه‌یان مانیان گرت.