کۆمەڵێک لە کرێکارانی مەعدەنی بەردی خەڵوزی “تەزەرێ”، رۆژی شەممە 25ی مانگی گوڵان لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان دەستیان لە کار کێشاوە و مانیان گرت.
کرێکارانی بەردی خەڵوزی “تەزەرێ” هەڵکەوتوو لە “دامغان” لە باروودۆخێکی نالەبار دا کار دەکەن و خاوەن کاریش هیچ بایەخێک بە ئەمنیەتی شوێنی کاریان نادات. کرێکارانی ناڕازای بە مانگرتن و کۆبوونەوە خۆازیاری دابین کردنی ئەمنیەتی شوێنی کارو بایەخ دانی بەرپرسان بە داخوازییەکانیان بوون.