کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی کاسبکاران و دووكانداران له جوانڕۆ و کرماشان

مانگرتنی کاسبکاران و دووكانداران له جوانڕۆ و کرماشان 2 2

 

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢0ی مانگی ڕێبه‌ندان، کاسبکاران و دووكانداران له شاره‌كانی  “جوانڕۆ” و “کرماشان” بە بۆنەی چلەی گیانبه‌ختكردوو “بورهان ئه‌لیاسی” له‌ شوێنی كاره‌كانیان  مانیان گرتن و دووكانه‌كانیان داخست.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “بورهان ئەلیاسی”، وەرزشکاری خەڵکی شاری “جوانڕۆ”ی سه‌ر به‌ ئۆستانی  “کرماشان”، ڕۆژی شەممە ١٠ی مانگی به‌فرانبار، بەهۆی تەقەی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ گیانی به‌ختكرد و ئه‌مڕۆ کاسبکاران و دووكانداران سەرەڕای کەش و هەوای ئەمنیەتی له شاره‌كانی “جوانڕۆ” و “کرماشان” له‌ شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرتن و دووكانه‌كانیان داخست.