به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئومید باقری” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری “شاباد” سه‌ر به پارێزگای كرماشان به هۆی ناڕوونی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی مانی له خواردن گرتووه.
ناوبراو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، له جادده‌ی نێوان شاره‌كانی كرماشان و پاوه، له خاڵێكی پشكنیندا ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ڕاده‌وه‌ستێنن و پاشان به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه پێشووتر به هۆی گرتنی وێنه‌ی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆزی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، دیسان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم”، حوكمی ٦ مانگ زیندانی ته‌علیقی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
