ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی زانكۆی زانسته پزشكییه‌كانی “جۆندی شاپوور” له ئه‌هواز، دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكار، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعاتی كار، دابین كرانی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.
