ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی لوقمانی حه‌كیم له شاری تاران، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.
په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی لوقمانی حه‌كیم هاوڕێ له‌گه‌ڵ كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی گاندی له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه مانیان گرتووه و به كۆبوونه‌وه له شوێنی كاره‌كانیان، خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، په‌رداختی ٨ مانگ حه‌قده‌ستی دواكه‌وتوو، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار بوون.