کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی په‌ره‌ستاران له‌ چه‌ند شاری ئێران

مانگرتنی په‌ره‌ستاران له‌ چه‌ند شاری ئێران

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی خه‌زه‌ڵور، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی په‌ره‌ستار، كادری ده‌رمان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كانی ورمێ، مه‌یبۆد، یه‌زد، بافق، هه‌مه‌دان، جه‌هرۆم، قوم، ئه‌رده‌كان و مه‌شهه‌د دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌ كار كێشا و له‌ نێو مه‌حه‌وته‌ی نه‌خۆشخانه‌كان دا كۆبوونه‌وه‌.

په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ئێران خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، زیادكردنی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی كارانه‌، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار و ئیزافه‌كاری، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ بوون. به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ په‌ره‌ستارانی ناڕازی، له‌ باروودۆخی خراپی ئابووری ئه‌مڕۆدا په‌ره‌ستارانی زه‌حمه‌تكێش ته‌نیا ١٣ ملیۆن تمه‌ن حه‌قده‌ست وه‌ر ده‌گرن، له‌ حاڵێكدا ناچار به‌ ئیزافه‌كاری زۆره‌ملێ ده‌كرێن و پاره‌كه‌شیان پێ نادرێت. خۆپێشانده‌رێكی دیكه‌ش له‌و باره‌وه‌ وتی: تا ئێستا هه‌زار ٩٠٠ په‌ره‌ستار داوای مۆڵه‌تیان له‌ ڕێكخراوی نیزام پزیشكی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كۆچ بكه‌ن. كارمه‌ندێكی ئۆرژانسیش ڕایگه‌یاند: زیاتر له‌ ٣ هه‌زار ئامبۆڵانسی كۆن و له‌كار كه‌وتوومان هه‌یه‌ له‌ حاڵێك دا نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران پیویستیان به‌ ٤ هه‌زار ئامبۆڵانس هه‌یه‌ و به‌هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی حكوومه‌ت، گیانی خه‌ڵك كه‌وتووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.