کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی په‌ره‌ستاران له‌ شیراز و یاسووج

مانگرتنی په‌ره‌ستاران له‌ شیراز و یاسووج 3

ڕۆژی ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له‌ شاره‌كانی یاسووج و شیراز، دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌ كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌.

په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، زیادكردنی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی كارانه‌، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، وه‌لانانی ئیزافه‌كاری، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ و ڕێگری له‌ كۆچ كردنی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون.