
مانگرتنی پزیشكان و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌زا له كرماشان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌ممه، پای نایه ناو حه‌وته‌مین ڕۆژی خۆیه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیكه‌ی ٣٠ كه‌س له پزیشكان و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌زا له كرماشان له یه‌ك حه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوون یاخود كه‌مبوونی وه‌سایلی بێهداشتی وه‌ك لیباسی تایبه‌ت به چاودێری نه‌خۆشانی تووشبوو به په‌تای كۆرۆنا، مانیان گرتووه. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا ٤٥ كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشینی كۆرۆنا له كرماشان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
