ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، هه‌زاران پزیشكی خه‌ڵكی كوره‌ی جنووبی له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی ده‌ستیان له كار كێشا و له شاری سیئول خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پزیشكانی كوره‌ی جنووبی له ئاست وه‌رگرتنی بێ زابیتهی خوێندكاری پزیشكی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هێزی كار ناڕازین و ده‌ڵێن: كوالێتی پزیشكی دێته خواره‌وه و حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م ده‌بێته‌وه. شایانی باسه كه ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره پزیشكانی كورهیی ده‌ست له‌كار ئه‌كێشنه‌وه و بێهداشت و ده‌رمانی ئه‌و وڵاته تووشی قه‌یران ده‌كه‌ن.