ڕۆژی ڕابردوو، پزیشكانی گونده‌كانی پارێزگای لوڕستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند كه مانگرتنه‌كه‌یان دژ به بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان ده‌ستپێده‌كه‌ن.
پزیشكانی ناڕازی له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای چه‌ند مانگ ناڕه‌زایه‌تی دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ناچارن به مه‌به‌ستی وه‌دیهێنانی داخوازییه‌كانیان ده‌ست له كار بكێشنه‌وه و مان بگرن. ناڕازیان له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی سرویسی هاتوچۆ، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی جیاكاری له حهقدهستهكاندا بوون.
