ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٦ چالاكی مه‌ده‌نی ئازه‌ربایجانی به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ڕایانگه‌یاند كه دژ به ڕه‌وه‌ندی نایاسایی دۆسیه‌كه‌یان مان له خورادن ده‌گرن.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و هاووڵاتیانه به ناوه‌كانی “ودود ئه‌سه‌دی، مه‌حموود ئوجاقلوو، مورته‌زا په‌روین جودا، ئایاز سه‌یف خواه،سالار تاهر ئه‌فشار، عه‌بدولعه‌زیز عه‌زیمی قه‌دیم“، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی نه‌بوونی عه‌داڵه‌ت له ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌یان و هه‌روه‌ها گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان مانیان گرتووه و جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی.
