٤٦ بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی ڕاگیراو لە بەندی سیاسی زیندانی ورمێ ماوەی ٧ ڕۆژە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بڕیاری گواستنەوەیان بۆ بەندێکی نوێ، مانیان لە خواردن گرتووە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ئەمڕۆ یهكشهممه ٢٨ی مانگی سەرماوەز ههشت ڕۆژ بهسهر مانگرتنی سەرجەم بەندکراوانی سیاسی و مەزهەبی ڕاگیراو لە بەندی سیاسی زیندانی ناوەندیی ورمێ تێدهپهڕێت و مانگرتووان لە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزەوە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە فەرمانی بەرپرسی زیندان لە سەر گواستنەوەی بەندکراوانی سیاسی بۆ بەندێکی نوێی ئهو زیندانه کە بەندێکی ئەمنییە مانیان لە خواردن گرتووە. بهپێی زانیاریهكان دوو بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوەکانی “کەیهان موکەڕەم” و “نایب حاجی زاده” بۆ ژووری تاکەکەسیی گوازراونەتەوە و باقی بەندکراوەکان هێشتا لە بەندی سیاسی لە مانگرتنی خۆیان بەردەوامن.
