کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

مانگرتنی ١٠ موعەلیمی دەستبەسەرکراوی سەقز

مانگرتنی ١٠ موعەلیمی دەستبەسەرکراوی سەقز 1

دە موعەلیمی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سەقز بە ناوەکانیخالید عەبدوڵڵاهی، سولەیمان عەبدی، ئەحمەد قادری، تاهیر حامیدی، زاهید مورادی، حیسام خاکپوور، حەسەن ڕەحیمیان، ئیسماعیل ڕێحانی، ئامانج ئەمینی و موحسین شکووهیلە کاتژمێر ١٢ی نیمەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە لە زیندانی ناوەندیی سەقز مانیان لە خواردن گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەو پەیوەندییەدا ژمارەیەک لە موعەلیمان و چالاکانی مەدەنی ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردووەتەوە و تێیدا وێڕای شەرمەزارکردنی دەستبەسەرکرانی نایاسایی ئەم موعەلیمانە، ڕایانگەیاندووە کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە دەستبەسەرکردنی نایاسایی ئەو موعەلیمانە ڕۆژی چوارشەممە لەپێش فەرمانداریی سەقز کۆ دەبنەوە. لە بەشێکی ئەو ڕاگەیەندراوەدا داوا لە هەموو چین و توێژەکانی شاری سەقز کراوە کە بەشداریی ئەو کۆبوونەوە بکەن.