به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ مانگی ڕه‌زبه‌ر، هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی یونان به تایبه‌ت كرێكاران، ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی یوونان له ناڕه‌زایه‌تی به سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی نوێ و یاساكانی كار هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانێكی به‌رینیان وه‌ڕێخست. به‌هۆی ئه‌م خۆپیشاندانه، سیسته‌می هاتووچۆ، خزمه‌تگوزاری ، ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان، بانك و مه‌دره‌سه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان راگیران و په‌روازی فڕۆكه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ش ٣ سه‌عات وه‌دره‌نگی كه‌وتن. ئه‌گه‌رچی ئه‌م مانگرتنه له قۆناخی یه‌كه‌مدا له به‌شی ده‌وڵه‌تی ڕوویدا، به‌ڵام دواتر ئیتحادیه‌كانی به‌شی خسووسیش به‌شداری ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌یان كرد.