به هه‌زاران كه‌س له كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری له ئیرله‌ندی باكوور، ڕۆژی هه‌ینی ٤ی ڕێبه‌ندان له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری كار و ئاستی له خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
یه‌كێتیی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی “ئێن ئای پی ئێس ئای” ڕایگه‌یاندووه، زیادكردنی حه‌قده‌ستی كرێكارانی ناڕازیی له ماوه‌ی ٩ ساڵی ڕابردوودا كه‌متر له ئاوسانی ساڵانه بووه. پێشتریش ئه‌ندامانی ئه‌م یه‌كێتییه له مانگی جوولای ٢٠١٩ ده‌ستیان له‌كار كێشابووه‌وه و مانیان گرتبوو. شایانی باسه، كارمه‌ندانی نووسینگه‌ی دامپزیشكی، بازڕه‌سانی به‌رهه‌مه گۆشتییه‌كان، كارمه‌ندانی دادگوسته‌ری و دادگاكان و هه‌روه‌ها كرێكارانی هه‌ندێ له شوێنه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی ماشین، له مانگرتنی ڕۆژی هه‌ینی به‌شداریان كردبوو. ئه‌م یه‌كێتییه ڕایگه‌یاندووه كه تا كاتێك كه مانگرتنه‌كه‌یان ده‌رئه‌نجامێكی باشی بۆ ئه‌ندامه‌كانی نه‌بێ، هه‌روا به‌رده‌وام ده‌بن.