کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی هه‌زاران پزیشك و كادری ده‌رمان له‌ هندووستان

مانگرتنی هه‌زاران پزیشك و كادری ده‌رمان له‌ هندووستان 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی گه‌لاوێژ، هه‌زاران پزیشك و په‌ره‌ستاری شاغڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی هندووستان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌ره‌سه‌ندنی ده‌ستدرێژی سێكسی و كوشتنی ژنان، ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتنی پزشیكان و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی هندووستان سه‌ره‌تا له‌ شاری كه‌لكه‌ته‌ و پاش ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ڕزیدنتێكی ژن و گیانله‌ده‌ستدانی، ده‌ستی پێكردووه‌ و پاش دوو ڕۆژ ٣٠٠ هه‌زار پزیشك و په‌ره‌ستار له‌ سه‌راسه‌ری هندووستان، په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه‌ گشتیه بوون. به‌ وته‌ی ناڕازیان، پێشتر ژنان له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان دا ئه‌منیه‌تیان نه‌بوو و ئێستا دۆخه‌كه‌ تا ڕاده‌یه‌ك ئاڵۆزه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت له‌ شوێنی كاره‌كه‌یانیش ئه‌منیه‌تیان نه‌ماوه‌.